بهگوێرهی ههوالێكی ماڵپهری رۆژنامهی (باسنیوز) سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی تەواوی مووچەی مانگی 9 ئەو شوێنانە بە (باسنیوز) داوه کە تاوەکو دووشەمەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێ.
خشتەی دابەشکردنەکەش بەم شێوەی خوارەوەیە:
ڕۆژی دووشەمە مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئەوقاف، سامانە سرووشتیەکان و ڕەگەزنامەی هەرێم دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێشەمە مووچەی هەریەک ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێ.
ڕۆژی چوارشەممه مووچەی وەزارەتی
شارەوانی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانا، وەزارەتی كشتوكاڵ، چاودێری
دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی
وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دەدرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە،ڕۆشنبیری، بازرگانی، هەرسێ سەرۆکایەتی دابەش دەکرێ.
یەکشەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی دووشەممەش مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت.









