لە دیداریدا لەگەڵ نادیا موراد، نێچیرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به جیهان و، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/12/2018، نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نادیا موراد خاوه‌نى
خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى دووباره پیرۆزبایى لێی كرد بۆ وه‌رگرتنى
خه‌ڵاته‌كه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى
بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى
قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به جیهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى
كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نادیا موراد سوپاسى سه‌رۆكوه‌زیرانى كرد و پوخته‌یه‌كى
ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژیدیاى خۆى و ئێزدیانى خسته ڕوو و تیشكى خسته
سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وایى بۆ
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر به‌گشتى، هه‌روه‌ها
باسى له دۆخى ئێستاى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تایبه‌تى كرد و داواى
كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى خۆى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و
ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئیزدییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژیان و
پاراستنى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه، بگێڕێت.
له دیداره‌كه‌دا نادیا موراد دانه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌ى به ناوى (دوایین
كچ) كه به ئینگلیزى بڵاو كراوه‌ته‌وه، به دیارى پێشكه‌ش به نێچیرڤان
بارزانى كرد.








