ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له هه‌ولێر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ وەک لە ناوەڕۆکی راگەیاندراوە هاوبەشەکەیان هاتووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەقی راگەیاندراوی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و
ڕێكخستنه‌وه‌یان به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی
كوردستان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م
په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
دووه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاریی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و
بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه
و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و
مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه،
گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه
قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشوورخۆریی هه‌موو لایه‌كی
پێویسته و ده‌بێت به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی
كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاترى
سه‌قامگیری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی
ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
مه‌كتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان








