نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزهوه، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا دەڵێت مامۆستا جەمال نەبەز بە بەرهەمەكانی زیندوو دەمێنێتەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی بیرمەند و زانستكار و نووسەری ناوداری
نەتەوەكەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە
سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جەمال
نەبەز دەكەین، لە خوای مەزن داوكارین دڵنەواییی هەموو لایەك بدات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ههر ئاسانكارى و هاوكارییەك بۆ ڕێوڕەسمی
ناشتنى، ئامادەیە.
مامۆستا جەمال نەبەز، زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی
هزری و ڕامیاریی كورد و لە ناساندن و پشتیوانیكردن لە شۆڕشی كوردستان و
داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپادا،
ههروهها لە بڵاوكردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێكی بەرچاوی
هەبووە.
كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەكەن
یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە. یادى
بهخێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
8/12/2018










