له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى داعش ھێرشیان كردووه‌ته سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك سێ قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌ی له سنوری
ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كرێ، له شه‌وی
رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك،
بەھۆیەوە ھاووڵاتییەك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
له‌درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه ،
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی
داعش ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی (ناسر)ی سەر بە ناحیەی رەشاد، كه
ده‌كه‌وێته باشووری كەركووك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد: له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه هاوڵاتیه‌كی ناوچه‌كه كوژرا و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی هه‌ر چوار پارێزگای موسڵ، كه‌ركوك، تكریت و رومادی ده‌ستی پێكردۆته‌وه و له‌رێگه‌ی به‌شێك له‌شانه نووستووه‌كانیان، چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.









