پۆلیسی فەرەنسا ژمارەی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکات، کە رۆژی رابردوو گەورەترین خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12/2018، پۆلیسی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە 1/12/2018، 133 کەس بریندار بوون، کە دووانیان پۆلیس بوون.
رۆژی شەممە ئێلەگ زەردەکان خۆپیشاندانیان لە پاریسی پایتەختی وڵاتەکەیان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، ئەنجام دا و لە چەند ناوچەیەک شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا، دروست بوو.
پۆلیسی فەرەنسی ئەمڕۆ ژمارەی دەستگیرکراوانی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، 412 خۆپیشاندەر بە تۆمەتی ئاژاوە دروستکردن، دەستگیر کراون.
ئەگەرچی خۆپیشاندانەکان لە دژی بڕیاری بەرزکردنەوی نرخی سووتەمەنی دەستیان پێ کرد، بەڵام ئێستا داوای خۆپیشاندەران زیاد بووە و داوای ”دەست لەکار کێشانەوە“ی ئیمانوێڵ ماکرۆن دەکەن لە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان.
لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2018ـەوە هاووڵاتییانی فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشان دەکەن و هەموویان چاکەتێکی فسفۆرییان لەبەر کردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دوای بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دێتل کە بڕیاری دابوو باجی سەر سووتەمەنی بەرز بکاتەوە، بەو مەبەستەی خەڵک زۆرتر ئەو هۆکارانەی گواستنەوە بەکار بهێنن، کە دۆستی ژینگەن.










