خهبات: رسول ساڵح
لە بۆنەی میوانی، گرنگە هەم میوان و هەم خاوەن ماڵ، شارەزای بنەماكانی ئەتەكێت بن و بە دروستی پەیڕەوی بكەن. ئەگەر تۆ داوەتی میوانییەك كرابووی، بە تەواوی پەیڕەوی بنەماكانی ئەتەكێت بكە و هەوڵبدە نەبیتە هۆی رەنجاندنی خاوەن ماڵ، بە تایبەتی ئەم خاڵانە پەیڕەو بكە.
1- هەوڵبدە لە یادی نەكەیت كە سوپاسی خاوەن ماڵ و كابان بكەیت، جوانتر وایە بۆ بەیانییەكەی تەلەفۆن بۆ خاوەن ماڵ بكەیت و پێی بڵێی تەلەفۆنت كردووە كە سوپاسی بكەی.
2- زۆر ئاگاداری كات بن و پابەندی كات بن.
3- لە كارەكاندا یارمەتی خاوەن ماڵ بدەن بە تایبەتی ئافرەتان بەڵام سەرەتا دەبێت مۆڵەت وەربگرن.
4- گوێگرێكی باش بن و هەر باسی خۆت مەكە.
5- ئاگاداری كات بە و زۆر مەمێنەوە.
6- ئاگاداری منداڵەكانت بە با زیان بە خاوەن ماڵ نەگەیەنن و بێزاریان نەكەن.
7- بردن و پێشكەشكردنی دیاری، ئاكارێكی زۆر جوانە و هەوڵبدە بە پێی كەسایەتی و ئارەزووی خاوەن ماڵ دیارییەكی شیاو ببە.









