به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بارودۆخی سیاسی و ئابووری و شه‌ڕی تیرۆر، شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌ردانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/11/2018، هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆن پارتی
دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆن
پێشوازیی له ئه‌ن مێڤ جێگری سه‌رۆكی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باكووری
ئه‌فریقیا و خاتوو كاترێنه له دسكی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید
و شاندی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان،
پوخته‌یه‌كی له بارودۆخی سیاسی و ئابووری و شه‌ڕی تیرۆر و
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق هێنایه به‌ر
باسه‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند:
له ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی كردووه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به
مه‌به‌ستی پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی پێدانی
رۆڵی زیاتر پێكهاته‌كان وه‌ك توركمان كریستیانه‌كان له په‌رله‌مان و له
كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هێمن هه‌ورامی گوتی،
له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌وپێش چووه و كورد ده‌یه‌وێت
هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له حوكمڕانهتی عێراق؛ هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی
بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق به تایبه‌تی مادده‌ی 140 و بابه‌تی
بوودجه و پێشمه‌رگه و چاكردنی دۆخی ئێستای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی.








