یاریزانی نێودەوڵەتی پۆڵەندی رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دانی بەوە نا كە شایستەی شكست بوون بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی لەیاری رابردوویان هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەگۆڵێك دۆڕایە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كەلەخولەكی زیادكراو گۆڵەكەیان لێ تۆماركرا. لیڤاندۆڤیسكی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی یویفا گوتی: ئێمە شایستەی شكست بووین، بەئاستێكی زۆر خراپ دەركەوتین، بەتایبەتی لەگێمی یەكەم، كاری زۆر چاوەڕێمان دەكات، ئێمە تیپێك بۆ پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئامادە دەكەین، ئەمە شتێكی گرنگە.










