سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەمیری كوێت كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت و چۆنییەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە. پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.
لەدرێژەی سەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی كوەیتی كرد و سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە 27ـی 11ـی 2018 لە لایەن سمو شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەمیری كوەیت پێشوازی كرا.

لەو كۆبوونەوەیەكدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و
گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر
پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت و چۆنییەتی پێشخستنی ئەو
پەیوەندییانە.
پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

هەر هەمان ڕۆژ سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ شێخ ناسر سەباح
ئەلئەحمەد جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی كوەیت كۆبوونەوە. لەو
كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەردوولا
تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و
وڵاتی كوەیت كرایەوە.
دواین وێستگەی سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی و شاندی یاوەری بۆ وڵاتی
كوەیت سەردانیكردنی ناوەندی كولتووریی شێخ جابر ئەلئەحمەد و هەروەها دیدار و
كۆبوونەوەیان بوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی كوەیتیی گەشەپێدانی
ئابووریی عەرەبی.








