خهبات: رێبوار هەورامی –
خانمی ژەنیاری بەتوانا ( ئازادە شەمس ) ساڵی 1981 لە شاری مەشهەد لە ئێران لە دایك بووە ، ئەندازیاری زانیاری و تەكنەلۆژیایە و لە ساڵی 2010 بڕوانامەی ماجستێری لە موزیك لە زانكۆی تاران بە دەست هێناوە ، ئەندامی ئۆركسترای نیشتمانی وڵاتەكەیەتی و لە زۆربەی فستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە ئامێری ڤیۆلین بەشداری كردووە ، مامۆستای پەیمانگەی زیبای موزیكییە لە ئەستەمبۆڵ ، هەروەها لە شاری هیلدسهامی ئەڵمانی وانەی ڤیۆلینی رۆژهەڵاتی دەڵێتەوە









