مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له وته‌یه‌كیدا، داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن، كه هاووڵاتیان پێیانی داوه، هەروەها رایگەیاند کە ده‌بێ له‌م خوله‌ی ئێستادا سیستمێك بۆ خزمەتی کوردستانێکی بەهێز جێگیر بکرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21/11/2018 مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له وته‌یه‌كیدا، داوای كرد له ئاست
ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن، كه هاووڵاتیان پێیانی داوه.
له وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزباییكردن و ئامۆژگاریكردن باسی له ئه‌نجامی
هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان
كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م رێژه به‌رزه ره‌نگدانه‌وه‌ی كار‌و به‌رنامه و
پاداشتی جه‌ماوه‌ری كوردستانه بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی و گوتی: ئه‌مه جێی سه‌ربه‌رزی و شانازییه و پشتمان
به‌و متمانه‌یه گه‌رمه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران كرد و
رایگه‌یاند، ئه‌ركی قوڕستان له‌ئه‌ستۆیه، چونكه ده‌بێت له‌م خوله‌ی
ئێستادا سیستمێك جێگیر بكرێت، كه له خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت و
گوتی: گه‌وره‌ترین به‌ڵێنیش راستگۆییه.

هه‌روه‌ها زۆر به بایه‌خه‌وه باسی له ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته
له‌م خوله‌دا زیاتر كار بكه‌ن بۆ ئاسووده‌یی ژیانی پێشمه‌رگه و سارێژكردنی
برینه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گوتی: ده‌بێ ئه‌م پرسه
بخه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ركه‌كانتان و گوتی: ئه‌مه‌ش خێركردن نییه،
به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه، كه پێشمه‌رگه هۆكاری مانه‌وه و
به‌رده‌وامبوونی گه‌لی كوردستانه و ئه‌وه‌ش پره‌نسیپێكی جێگیره.
مه‌سرور بارزانی هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه باسی له‌رێبازی بارزانی كرد، كه
لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه و
گوتی: پێویسته ئێوه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ویست و پێداویستی و خه‌ڵك و
ئه‌و بیروباوه‌ڕه بن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی باسی له ماف و ئه‌ركی هه‌مووان كرد و
رایگه‌یاند، هه‌موومان خاوه‌نی كوردستانین و گوتی: ده‌بێت كار بكرێت بۆ
سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێكجیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات و ده‌بێت
كاری ئێمه رازیكردنی جه‌ماوه‌ر بێت، نه‌ك ئه‌م و ئه‌و.
هه‌روه‌ها گوتی: پارتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه بۆ هێنانه‌دی
مافه‌كان و ژیانێكی ئاسووده و خۆشگوزه‌ران بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان.
باسكردنی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی
بوو و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی
بڕه‌خسێندرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و
چاوێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌رله‌مانتاران
له‌كاركردندا هاوئاهه‌نگ بن، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستانه
و به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه و ئهمانهتێكتان له ئه‌ستۆ
دایه.








