سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی سەنحاریب لە شاری دهۆک دەکات بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی بالە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم دەستکەوتە مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

دەقی پەیامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یانه‌ی سه‌نحاریب:

بە گەرمی پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران و تەواوی یاریزانانی یانەی سەنحاریب لە دهۆک دەکەم، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیه‌تیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی بالە و تۆمارکردنی ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گه‌وره‌یه‌.

ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی و پێزانینە بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن لە گۆڕەپانە وەرزشییەکانی جیهاندا دەسەلمێنێت.

وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانەی لەم سەرکەوتنەدا بەشدار بوون، هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی وەرزشیی زیاتر بۆ یانەکە و یاریزانانی دەخوازین.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/11/29