ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی بۆکسێنی کورد عەگید کابایل دەکات و دەڵێت: “هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم”.
دەقی پەیامی سەرۆکوەزیران مەسەرور بارزانی؛
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی جیهانیی بۆکسێنی کورد عەگید کابایل دەکەم بەبۆنەی بردنەوە مێژووییەکەی و بەرگریکردنی لە پشتێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی قورس (WBC). هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم.