مه‌سروور بارزانی پێشوازی له تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا کرد و لە دیدارەکەدا گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌یدا به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئاینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.
ئه‌مڕۆ 18/11/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد.
له دیدارێكدا، وێڕای تیشكخستنه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه،
ئازادی ئایینی و ره‌وشی ئاواره‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تاوتوێ كران و
زیاتركردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه جه‌ختی
لێكرایه‌وه،كه به هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان
جێهێشتووه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
له‌لای خۆیه‌وه گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد
له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌یدا
به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئاینه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه
سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ زێدی
خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت به گرینگ
زانرا.









