سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا دەچێتە ئەنتاڵیا بۆ بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکان لە کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (کۆپ31).
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دهگاته شاری ئەنتاڵیای تورکیا.”
سهردانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیدا هاتووە، “بۆ بەشداریکردنه لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).”
لووتكهى سهركردهكان سبهى چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 لە ئەنتاڵیا دهستپێدهكات و دوو رۆژ دهخايێنێت.










