
ئا: لاپەڕەی گەشتوگوزار
هەرچەندە گەشتوگوزار چەمکێکی فرەڕەهەندە و کاریگەریی بەرچاوی لەسەر ئاڵوگۆڕی کولتووری، پاراستنی ژینگە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، بەڵام بێگومان ڕەهەندی ئابووری بزوێنەری سەرەکی و کۆڵەکەی بنەڕەتیی ئەم کەرتەیە. گەشتوگوزار وەک پیشەسازییەکی جیهانی، سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهێنانی دراوی بیانی، ڕەخساندنی هەلی کار و بووژانەوەی کەرتە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنەرەکانی دیکەیە؛ لە ڕاستیدا هەر ئەو دەستکەوت و بەرژەوەندییە داراییانەن کە وڵاتان هان دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخان و سەرچاوە گەشتیارییەکاندا، ئەمەش وای کردووە کە گەشتوگوزار بەر لە هەموو شتێک وەک مەکینەیەکی بەهێزی گەشەی ئابووری پێناسە بکرێت.
10وڵاتی زلهێز كە زۆرترین داهاتیان لە گەشتوگوزاری جیهان هەیە
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەنجومەنی جیهانیی گەشتوگوزار و گەشتکردن (WTTC) لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشتوگوزار (UN Tourism)، ڕیزبەندیی وڵاتە گەورەکان لەسەر بنەمای گەورەترین قەبارەی داهاتی گەشتوگوزار لە بەرهەمی ناوخۆیی (GDP) بەپێی بەهای دارایی (دۆلار) دیاری دەکرێت. ئەم بابەتەش پەیوەست نییە بەژمارەی زۆری گەشتیاران، چونكە هەندێک وڵات ژمارەی گەشتیاریان زۆرە (وەک فەڕەنسا)، بەڵام لە ڕووی قەبارەی پارە و داهاتەوە لە ریزبەندی یەكەم نین. لیرەدا بە نموونە 10 ولاتی یەكەمەكانی جیهانی لە ڕووی گەورەی قەبارەی داهات دەخەینەڕوو:
یەكەم ئەمریكا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 2،300 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 8% بۆ 10% بەشداری داهاتی نیشتمانی ئەمریكا دەكات.
دووەم چین: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 1،300ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 7% بۆ 8% بەشداری داهاتی نیشتمانی چین دەكات.
سێیەم ئەڵمانیا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 500 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 10% بۆ 11% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات
چوارەم بەریتانیا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 350 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 9% بۆ 10% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
پێنجەم ژاپۆن: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 330 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 7% بۆ 8% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
شەشەم فەڕەنسا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 280 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 9% بۆ 10% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
حەوتەم ئیسپانیا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 260 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 14% بۆ 15% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
هەشتەم ئیتاڵیا: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 240 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 10% بۆ 11% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
نۆیەم مەكسیك: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 230 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 14% بۆ 15% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
دەیەم هیندستان: داهاتی ساڵانەی لە گەشتوگوزار دەگاتە سەرووی 230 ملیار دۆلار، كە بە ڕێژەی 6% بۆ 7% بەشداری داهاتی نیشتمانی دەكات.
چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش لەسەر ژمارەی گەشتیاران و داهاتی گەشتیاری
1. گەشتیاریی ناوخۆیی بەرامبەر دەرەکی: زۆر کەس وا دەزانن داهاتی گەشتوگوزار تەنیا لە هاتنی خەڵکی بیانییەوە دێت، بەڵام لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و چین، زۆربەی ئەم داهاتە تریلیۆن دۆلارییە لە گەشتی هاووڵاتیانی خۆیان لە ناوخۆی وڵاتدا پێکدێت.
2. لە ڕووی ژمارەی گەشتیاری بیانییەوە، فەڕەنسا و ئیسپانیا لە پلەی یەکەم و دووەمی جیهاندان (فەڕەنسا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن گەشتیار و ئیسپانیا سەرووی ٨٥ ملیۆن)، بەڵام بە ڕووی داهاتەوە لە دوای ئەمریکا و چینەوە دێن.
3.کاریگەری ئابووری لەسەر داهاتی نیشتمان، لەنێو ئەم 10 دەوڵەتە زلهێزانەدا، ئیسپانیا و مەکسیک زۆرترین ڕێژەی پشتبەستنیان بەم کەرتە هەیە، کە نزیکەی 14% بۆ 15%ی کۆی ئابوورییەکەیان لەسەر کەرتی گەشتوگوزار دەسوڕێتەوە.