مەسروور بارزانی و ئەندرۆ پیک،ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاوتوو كرد.
ئه‌مڕۆ 17/11/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه
كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی
قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و
هه‌ولێر تاوتوێ كران.
له‌و دیداره‌دا پێشوازی له بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركووك له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ
بازاڕه‌كانی جیهان كرایه‌وه و به هه‌نگاوێكی گرینگ و سمبۆڵی دانرا بۆ
چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
مه‌سروور بارزانی و ئه‌ندرۆ پیك له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه
كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له
ئاساییكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له
مینه چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م
ناوچانه كرده‌وه.
تاوتوێكردنی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان لایه‌نێكی
دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.









