یارییەکانی ئاسیای ٢٠٢٦ له ژاپۆن، کە ٤٥ وڵات بهشداری تێداكردبوو كۆتایی هات، دوای ئهوهی پێشبڕکێ لهسهر ٤٣ وەرزشی جۆراوجۆردا بەڕێوەچوو، لهو پاڵهوانێتییهدا ژمارەیەک بەهرەمەندی تازەپێگەیشتوو دهركهوتن و چەندین ژمارەی پێوانەیی نوێش تۆمارکران.
چین لە پێشەنگی ڕیزبەندی میدالیاکاندایە و توانی ١٦٩ میدالیای زێڕ و ٣٤١ میدالیای کۆی گشتی بەدەستبهێنێت، ژاپۆن بە کۆی گشتی ٨٣ میدالیای زێڕ و ٢٦٩ میدالیای لە پلەی دووەمدا هاتووە، کۆریای باشوور پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە (٣٩ میدالیای زێڕ، ١٥٠ میدالیای کۆی گشتی)، پاشان هیندستان بە ٢١ میدالیای زێڕ، ٨٥ میدالیای گشتی، ئۆزبەکستان بە ٢١ میدالیای زێڕ، ٧٠ میدالیای کۆی گشتی، ئێران بە ١٩ میدالیای زێڕ، ٥٢ میدالیای کۆی گشتی.