ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2026.9.21، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێكردن، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، نووسەران، رۆژنامه‌نووسان، ئەدیبان و هونەرمەندان، بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وێژەیی و سەنتەرەكانی هەولێر، بە هاوکاریی پارێزگاری هەولێر، لە هۆڵی سەفوەت جەراح لە بەرێوبەرایەتی سینەما و شانۆ، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لەژێرناونیشانی (ئەمەک و شانازی) بۆ پێشكەشكردنی ڕێزلێنان و بەرزنرخاندنی بەرهەمەکانی فۆلکلۆرپەروەر و ڕۆژنامەنووس هاوكارمان (جەمال گردەسۆری) سازدا.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و پێگەی گرنگی (جەمال گردەسۆری) وەک ناوێکی دیاری ناوەندی ڕۆشنبیری لە پاراستنی فۆلکلۆری کوردی و خزمەتە بەردەوامەکانی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەرزنرخاندن و کۆکردنەوەی بەرهەم و نووسینەکانی کرایەوە وەک سەرمایەیەکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری بۆ نەوەکانی داهاتوو.
دواتر وتاری رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌لایه‌ن دلشاد وه‌سانی سكرتێری نووسین و مه‌سعود په‌رێشان له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێرو هه‌ردوو به‌ڕێزان حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی و تاریق كارێزی پێشكه‌شكرا.
ئینجا خەڵاتی تایبەتی وەفا و پێ‌زانین و چه‌ندین چه‌پكه گوڵی بۆندار له‌لایه‌ن: پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی وێژه‌یی و سه‌نته‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ‌و سینه‌ما، مومتاز حه‌یده‌ری، ئه‌رسه‌لان ده‌رۆوێش، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌لایه‌ن خاتوو ڕۆشنا عه‌لی پێشکەش بە جەمال گردەسۆری کران، وەک ڕێزێک بۆ تەمەنێک لە بەخشین و ماندووبوون لەپێناو کلتووری کوردی‌دا.
له كۆتاییدا، جه‌مال گرده‌سۆری له وته‌یه‌كدا سوپاسی رێكخه‌رانی رێزلێنان و ئاماده‌بووانی كرد‌و به‌شێك له ژیاننامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌م و نووسینانه‌ی زیاتر له 40 ساڵی ته‌مه‌نی پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه.
جێگەی باسە، هاوكارمان (جەمال گردەسۆری) کەسایەتییەکی دیار و ناسراوی بواری کلتوور، ئەدەب و ڕاگەیاندنی کوردییە، کە تەمەنێکی درێژی لە پێناو خزمەتکردن بە ناسنامەی نەتەوەیی بەخشیوە، ئەو وەک یەکێک لە پارێزەرە دڵسۆزەکانی کلتووری کوردی دەناسرێت و ساڵانێکی زۆر کاری لەسەر کۆکردنەوە، تۆمارکردن و پاراستنی فۆلکلۆر، حەکایەت، مێژووی زارەکی و دابونەریتە ڕەسەنەکانی لادێ و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە و ڕۆژنامەنووسێکی دێرینە، کە لە ڕێگەی نووسین و وتارەکانییەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، هەمیشە تیشکی خستووەتە سەر بابەتە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و وەک دەنگێکی ڕەسەنی کایەی ڕاگەیاندنی کوردی ماوەتەوە.
فۆتۆ: ئاسۆ هه‌ولێری











