سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێم راگەیاند و وەک سیاسەتمەدارێکی نیشتمانپەروەر وەسفی دەکات کە ژیانی بۆ خەباتی گەلەکەی تەرخان کردووە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کەمال شاکر)ـم پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو کەمال شاکر کەسایەتی و سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەری کورد بوو کە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی تەرخان کرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم جێگەی بەھەشت بێت و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦