سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی، دایکی هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی، دایکی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە پرسەکەدا سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆیان بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.