سه‌لام عه‌بدوڵڵا
هه‌واڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری یه‌ك و دوو، هه‌واڵێكی گه‌لێك خۆش بوو بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌ند ئه‌م پڕۆسه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند، به‌ڵام ئێستاش كه له ڕاستیدا زۆر دره‌نگ كه‌وت و ده‌كه‌وێته كاتی به‌جێهێشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش هه‌ر باشتره له یه‌كنه‌گرتن.
به‌ڵام ته‌نیا به‌م هه‌نگاوه ئه‌رێنییه، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی تریش كه له‌سه‌روویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت، كه‌وا خه‌ریكه دوو ساڵی به‌سه‌ر دواهه‌ڵبژاردندا تێده‌په‌ڕێت، ئایا چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ته‌نیا به یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و كێشه چه‌قبه‌ستووانه‌ی تر، ده‌ڕه‌وێنه‌وه و كاری په‌له‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه به ته‌نیا ئه‌م یه‌كگرتنه چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كان ناكات و دۆخه‌كه هه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه هێزی تری جۆراوجۆر له هه‌رێمدا بوونی هه‌بێ.
بۆیه ئێستا دوای ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه، كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه و ده‌بێ لایه‌نه‌كان به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، كه بڕیاری گه‌له‌كه خۆیه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وت بكرێ، هه‌ر نه‌بێت له‌م دۆخه سامناك و هه‌ستیاره‌دا و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ حكوومه‌تی داهاتوو و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی گونجاو بۆی به‌جێبهێڵرێت.
كه‌س لاری له بوونی هاوپه‌یمانی نییه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش به یاسای په‌رله‌مان و حكوومه‌ت چوارچێوه‌ی پراكیتزه‌كردنی بۆ دابنرێ كه له‌مه‌ودوا ئه‌م پڕۆسه‌یه هیچ گرفتێك نه‌خوڵقێنێت.
ئێستا و له‌م دۆخه هه‌ستیار و ترسناكه‌دا، كاتی ململانێی بێهوده نییه و ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان خه‌بات و قوربانی و گیانفیداییان بۆ ئه‌م گه‌له داوه و پێكه‌وه ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كردووه له خۆمانی، له‌به‌ر چه‌ند كورسییه‌كی په‌رله‌مان، تێكنه‌ده‌ین و خوێنی هه‌زاران شه‌هید و گۆڕ ون به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ین.
كورد و لایه‌نه‌كانی مێژوویه‌كی درێژیان له ململانێدا هه‌یه و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی یه‌كتریشیان كردووه، به‌ڵام له ئاكامدا هه‌ر ناچار بوون كه په‌نا بۆ ته‌بایی و كاری هاوبه‌ش بردووه و ته‌نیا به یه‌ك بوون و یه‌كگرتنه‌وه گره‌ومان له ناحه‌ز و دوژمن بردۆته‌وه، كاتمان زۆر به‌ده‌سته‌وه نییه، ده‌بێ ئه‌م كاره به زووی بكرێت و واز له به‌رژه‌وه‌ندی كاتیی بهێنرێت.
ده‌نا مێژوو ڕه‌حم به كه‌س ناكات..