وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان ڕێکارەکانی کشانەوەیان دەستپێکردووە و جەخت دەکاتەوە کە نابێت دوای کشانەوەیان بۆشایی ئەمنی دروستببێت، هاوکات داواکارییەکانی هەرێمیش لەبارەی داهاتی گومرگی و پرسی نەوت بە یاسایی و ڕەوا وەسف دەکات.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ی 9ى 2026، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به كشانه‌وى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گوتی: “نابێت دوای كشانەوەی هاوپەیمانان بۆشایی تەناهی لە عێراق دروست ببێت، ئێستا هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێكارەكانی كشانەوەیان دەست پێ كردووە”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى داهاتى گومركییه‌وه، گوتی: ”ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رى ڕێككه‌وتووین، ئێمه پشتگیری له‌و ڕێكه‌وتنه ده‌كه‌ین و بۆ بودجەش گفتوگۆ هەیە، داواكەی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی داهاتی فیدراڵی یاسایی و ڕەوایە”.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ناوخۆى هه‌رێم له‌باره‌ى پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گوتی: ”بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە، هەروەها كۆمپانیاكانی نەوت داوای گەرەنتی پاراستن لە حكوومەتی عێراق دەكەن”.
به‌پێویستیشی زانى، دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە، بۆ ئەوەی دەست بە ئاوەدانكردنەوەی قەزاكە بكرێت، دانانی قایمقامێكیش هەنگاوێكی باش دەبێت”.