سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی کاردیناڵی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی فەخریی کەنیسەی کلدانی، كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 31/8/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بەڕێز غیبتەی مار لویس ساکۆ، کاردیناڵی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی فەخریی کەنیسەی کلدانی، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (لازار ساکۆ)م بیست.”
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ڕایگەیاندووە: “پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.”