حکومەتی عێراق بڕی ئەو پارە و سامان و موڵکانەی لە دۆسیەکانی گەندەڵی دەستیان بەسەردا گیراوە ئاشکرا دەکات کە گەیشتووەتە زیاتر لە تریلیۆنێک و سەدان ملیار دیناری عێراقی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بڕی ئەو پارە، سەروەت و سامان و موڵک و ماڵ و داهاتانەی گەڕێنراونەتەوە لە “هەڵمەتی بەرەبەیان” زیاترە لە ترلیۆنێک و 359 ملیار دینار.
عەبودی ئەوەشی ئاشکرای کرد ژمارەی ئەو هەواڵانەی لەسەر گەندەڵی گەیشتوونەتە دەستەی دەستپاکی زیاتر بوون لە 26 هەزار هەواڵ (زانیاری لێدان)، بەتایبەت لە قۆناغی هەڵمەتی بەرەبەیان.
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، پاداشتە تەرخانکراوەکان بەپێی یاسای هەواڵدەران دەگاتە پێدانی 5%ی بڕی پارە گەڕێنراوەکان بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی بدات.