ئەمڕۆ شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە کریستیەن ئۆلف کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پێگە و بایەخی تایبەتی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دا و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ بوونی هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسیەکانی تیرۆر و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.