سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، وەزیر ئاشکرای کردووە کە ناتوانن بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دابین بپۆشن.
بەپێی وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ۲۰ی تەموزەوە بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوت کردووە بەشێک لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بگرێت بۆ ناردنی ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت یان مەنتوج، بەڵام وەزیر ڕەتی کردۆتەوە.
شێروانی ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری ئێستای نەوت پێشتر خۆی بریکاری وەزارەت بووە و ئیمزای لەسەر بەڵگەنامەکان کردووە، بەپێی بەڵگەکانیش هەرێم داوای ۱۱۵ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کردووە بۆ پێداویستی ناوخۆ، نەک ۵۰ هەزار بەرمیل.
ئاماژەی بەوە کرد کە دوا قسەی وەزیری نەوتی عێراق ئەوە بووە کە دەبێت لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بڕیارێکی سیاسی بدرێت، تاوەکو ئەو وەک وەزارەت جێبەجێی بکت.