سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر نووسینگەی تایبەتیی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن، بڵاو كردەوە و بە توندی سەركۆنەی دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/8/2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج، ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.”

دەشڵێت: “داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.”

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە: “پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەموان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.”