وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی بەنزین دەکرد.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە: “بەنزینی بازرگانی بە نرخی 750 دینار دابین دەکرێت بە پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واتا جیاوازی ئەو نرخە لەگەڵ بەنزینی بازرگانی لەلایەن حکوومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت.”

روونیش کراوەتەوە: “دابەشکردنی بەنزینەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی و کانزاکان دەبێت بە ڕەچاوکردنی کوالێتی بەنزینەکە.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت، واتا ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.