وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی پلە 10 بۆ پلە یەك، دەركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری، نووسراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا بڕیاری نوێ لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی پلە 10 بۆ پلە یەك، دەركراوە، تێیدا هاتووە: “پەیوەست بە گرتنەبەری ڕێكاری دروست بە مەبەستی هەژماركردن و پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی پلە 10 تا پلە یەك، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 21ی ساڵی 2008 كە پاڵپشتە بە یاسای مووچەی فەرمانبەران و كەرتی گشتیی ژمارە 22 لە ساڵی 2008، ئەمەش بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژی 1/1/2026وە شایستەی پلەبەرزكردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 56 لە 21/12/2015 و ڕێنمایی دارایی ژمارە 11ی ساڵی 2016، پلەبەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ گشتاندنمان بەپێی خشتەكانی هاوپێچ، دەستبەجێ ڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوە دەست پێبكەن.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بە حۆرێك، پلەبەرزكردنەوەی پلەكانی 10 تاوەكوو چوار، لە دەسەڵاتی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت دایە، بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2009، بە مەرجێك لە ڕێگای لیژنەیەكی تایبەتەوە بێت، لە دیوانی وەزارەت یان فەرمانگە.”

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، پلەكانی سێ و دوو و یەك، لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ ب. میلاكات دەبێت، بەپێی ئەو مەرج و ڕێكارانەی لە یاسا و ڕێنماییەكانی ئاماژەپێكراوی سەرەوەدا هاتووە.”

دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی: