وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، هێرشكردنە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وڵاتەكەی لە گەرووی هورمز راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئەمڕۆ شەممه هەشتی ئاب لە راگەیەندراوێكدا، ئێرانی بە هێرشی سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی تۆمەتبار كرد و رای گەیاندووە، كەشتییەكی نەوتهەڵگری كۆمپانیای ئادنۆك لە كاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز بە مووشەك هێرشی كراوەتە سەر و پێكراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هێرشەكە بە دوژمنكارانە ناو دەبات و رای گەیاند، هەرچەندە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دەبێت ئێران بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەكە لە ئەستۆ بگرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە كە تەنیا لە هەفتەی رابردوودا هێرشكراوەتە سەر سێ كەشتی ئەو وڵاتە لە گەرووی هورمز.