د.هێمن هەورامی لە دیداری لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا هەڵوێست و سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوون کردەوە و جەختی کردەوە کە دەبێت چەقبەستوویی سیاسی کۆتایی پێ بهێنرێت و پەرلەمان کارا بکریتەوە.
ۆ د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤەێر، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست.
ۆ د. هێمن هەورامی تێڕوانینی پارتی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا خستەڕوو و جەختی کردەوە کلیلی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە لە پڕۆسەیەکی هاوتەریبی گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوامی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمدا دەبینرێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی نێوان پارتی و یەکێتی کە لە مانگی ئایاری 2025 ئیمزا کراوە.
هەردوولا شیکردنەوە و بیروڕایان لەبارەی ڕەوشی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی عێراق و ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئاڵوگۆڕ کرد.