نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی BBCـی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ترەمپ هەوڵی نەداوە قەناعەتی پێ بکات بۆ درێژەدان بە هێرشەکان بۆ سەر ئێران، تاووتوێی بژاردەی جۆراوجۆریان کردووە دەربارەی وڵاتەکە لەوانەش دانوستان لەگەڵیاندا بۆ ڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو بژاردانەی دیکە لەگەڵ ترەمپ تاووتوێی کردووە، بەردەوامبوونە لە گەمارۆدانی هورمز یان گرتنەبەری ڕێکارە سەربازییەکان.

دەشڵێت، چەواشەی کەسم نەکردووە و هیچ کەسێکیش بە ترەمپ نەڵێ کە دەبێت چی بکات، پێشبینی ئەوەیان نەکردووە ئێران بتوانێت بازرگانی لەڕێگەی هورمزەوە بکاتە کارتی فشار.