ئەمڕۆ 28ی 7ی 2026 وەزارەتی دارایی عێراق، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق کرد و ئەویش دوای نیگەرانیی مووچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی بۆ زیاتر لە هەفتەیەک.
وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەممووز دەست بە تەمویل و دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت.
پێنجشهممهی رابردوو 23ی 7ی 2026، دارایی فیدراڵ رێكارەكانی تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی عێراقی دەست پێكرد، بەڵام بەهۆی کەمیی نەختینه دابەشکردن دواکەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق، هەڵمەتێک دژی دواکەوتنی مووچە دەستی پێکرد.