بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین چەند کۆبوونەوەیەک کراون و بڕیارە سبەینێش کۆبوونەوەیەکی باڵا لەو بارەیەوە بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/7/2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان رایگەیاند: “دوێنێ و ئەمڕۆ کۆبوونەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین کراوە و سبەینێش کۆبوونەوەیەکی دیکەی گرنگ لە ئاستی باڵا دەکرێت.”

هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیاییدا کە کێشەی بەنزین لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەر دەکرێت.