سه‌ره‌تا كوردستانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه كوردستانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه By rebwar - تەممووز 3, 2026 176 FacebookX پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا. لە کۆبوونەوه‌يه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات. بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە. هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سهقامگيرييهكى ههميشهيى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ست پێبكات. چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.