سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ناتوانرێت نكۆڵی له‌و ڕاستییه بكرێت كه له عێراقی ئه‌مڕۆدا ده‌یان گرووپی چه‌كدار، كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به لایه‌نێكن و نه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراق و نه سوپای عێراق دان و كه‌س به ته‌واوی نازانێت ئه‌مانه فه‌رمان له‌كێ وه‌رده‌گرن و كار بۆ كێ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕاستییه و له‌به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گرووپانه هیچ حسابێك نه بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد نه بۆ سوپاكه‌ی ده‌كه‌ن و نموونه‌ش زۆر و ڕۆژانه سه‌رپێچییه‌كانیان ده‌بینرێت و سزاش نادرێن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی فه‌رمی و به ده‌ستووری عێراقیش به پێناسه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم ناوزه‌دكراون و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دان و ئه‌ركیان پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مانه و داكۆكی له دانیشتووانی هه‌رێم و دابینكردنی ئاسایش و ئارامییه.
پێشمه‌رگه‌كانی سوپای هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌رزانه شه‌ڕی گرووپی تیرۆریستی داعشیان كرد و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتن و له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاران شه‌هید و برینداریان، هه‌ربۆیه لای خه‌ڵك و پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستانیشه و به فه‌خر و شانازییه‌وه باس ده‌كرێن و ستایش ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه ئه‌و گرووپانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وه‌كوو گرووپی له یاسا ده‌رچوو ناوزه‌دیان ده‌كات كه (كار) و (چالاكییان) ته‌نیا دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دانیشتووانی هه‌رێم و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و داراییه‌تی كه ده‌چێته خانه‌ی تیرۆر و تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌وه.
بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌بیسترێت گوایه گه‌ر ئه‌و گرووپانه قه‌ده‌غه و چه‌ك بكرێن ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و بڕیاره هێزی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه كه به ته‌واوی دژی لۆژیك و ڕاستییه، چونكه به‌هیچ جۆرێك ئه‌م به‌راورده نابێت بكرێت و دووره له ڕاستی و ناهه‌قییه‌كی ئاشكرایه.
تا ئێستا هیچ سه‌رپێچییه‌ك و كارێكی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌دی نه‌كراوه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌ژێر چاودێری پێشمه‌رگه دان، په‌ناگه‌یه‌كی ئارامن ته‌نانه‌ت بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش، چونكه ڕۆژانه سه‌ربازه‌كانیان له هه‌رێم ده‌بینرێن و ته‌نانه‌ت پشووه‌كانیان له هه‌رێم به‌سه‌رده‌به‌ن، چونكه دڵنیان كه پێشمه‌رگه خاوه‌نی پره‌نسیپ و گوێڕایه‌ڵی یاسایه.
بۆیه ئه‌و به‌راورده له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه و قابیلی قبووڵ نییه، پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئارامی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی و سه‌ربه‌ستییه.
بژی پێشمه‌رگه.










