وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی مووچەی مانگی شەش بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/6/2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.”