ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاوی كردەوە، هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئێران لە تەورێز، هاوكات هێرشێكی تریش كراوەتە سەر كرماشان.

بەڕێوەبەری مەجید فەرشی بەرپرسی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان رای گەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران سەعات پێنج، هێرشێكی ئاسمانی كراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازی لە تەورێز بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

هاوكات بەگوێرەی هەندێك زانیاری ئاژانسەكانی ئێران، هێرشێكی هاوشێوە كراوەتە سەر شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەرگریی ئاسمانی ئێرانی لەو شارەدا كەوتووەتە كار.

كەچی ئاژانسی میهری ئێرانی هەواڵی هێرشكردنە سەر كرماشان رەت دەكاتەوە و دەڵێ، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر ئەو شارە و هیچ تەقینەوەیەك تێیدا رووی نەداوە.