ئەمڕۆ دووشەممە 1/6/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.