بە بۆنەی (٥١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەھێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی ھەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی ئایاری ٢٠٢٦