هەژماری من لیستی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە سبەی مووچە لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
  بەپێی ئەو خشتەیەی تیمی هەژماری من بڵاوی کردووەتەوە،  چوارشەممە 27-5-2026، وەزارەتی “کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گواستنەوە و گەیاندن، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کارەبا، ئەوقاف، کشتوکاڵ، ژینگە، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە، داد” لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم دەستەکان دەتوانن لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەربگرن.
  بەپێی داتاکانی هەژماری من، ئەم مانگە نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 361 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 223 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 188 هەزار خانەنشین و 23 هەزار خانەنشینی شەهید لە خۆدەگرێت.