ئەمڕۆ دووشەممە 25ی 5ی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، مستەفا کازمی کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستووردا