وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، داهاتی نانەوتیی مانگی ئایاری هەرێمی كوردستان بۆ دارایی عێراق، نێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 25/5/2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”