ئێوارەی ئهمڕۆ شەممە، 23/5/2026، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان.