ستیڤن میڵەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لەبەردەم دوو بژاردەدایە و پێویستە یەکێکیان هەڵبژێرێت.
میڵەر دەڵێت، پێویستە ئێران بڕیاری خۆی بدات، یان دەبێت ڕازی بێت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک کە جێگەی ڕەزامەندیی ئەمریکا بێت، یان ڕووبەڕووی سزایەکی سەربازیی هێزەکانمان دەبێتەوە کە مێژووی هاوچەرخ هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیبێت.
– بە گوتەی ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ئەمە ئەو تاکە بژاردەیەیە کە ئێستا لەبەردەم ئێراندایە.