وەزارەتی ئەوقاف یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی لە كوردستان دیاری كرد و دەشڵێ: “ڕۆژی 26ـی 5ـی 2026، وەستانی حاجییانە لە عەرەفە و ڕۆژی 27ـی 5ـی 2026ـیش، یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە.”
ئەمڕۆ یەكشەممە 17ـی 5ـی 2026، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربانی پیرۆز دیاری کرا.”
ڕوونیشی كردووەتەوە، كە “دادگای باڵای دەوڵەتی سعوودیە بەفەرمی ڕایگەیاند، کە ڕۆژی 26ـی ئایاری 2026، وەستانی حاجییانە لەکێوی عەرەفە، ڕۆژی 27ـی ئایاریش، یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.”