فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی ئایاری 2026، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و رایگەیاندووە “هیوادارین حکوومەتی نوێ بتوانێت ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا راپەڕێنێت.”
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فراکسیۆنی پارتی هیوای خواستووە حکوومەتەکەی عەلی زەیدی سەرکەوتوو بێت لە چارەسەرکردنی تەنگژەکان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، “بە جۆرێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و وەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.”
ئەم پەیامەی فراکسیۆنی پارتی لە کاتێکدایە کە پێنجشەممە دوێنێ عەلی فالح زیدی توانی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کابینە وزارییەکەی بەدەستبهێنێت.