دکتۆر فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، توانیی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت و بۆ جارێکی دیکە وەک وەزیری دەرەوەی عێراق لە کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدیدا هەڵبژێردرایەوە.
لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ، فوئاد حوسێن وەک کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ناسێنرا و بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پۆستەکەیدا جێگیر کرایەوە.
ئەمە سێیەم جارە فوئاد حوسێن پۆستی وەزاری لە حکومەتی فیدراڵدا وەردەگرێت، کە پێشتر وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە بووە.